شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی له راگه‌یه‌نراوێكدا، ئاشكرایكرد به هه‌شت مووشه‌ك هێرش كراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدا و ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌وتووه‌ته ناوچه سڤیلنشینه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز.
راگه‌یه‌نراوه‌كه تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێك له مووشه‌كه‌كان له خاڵێكی پشكنین له ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وتووته خواره‌وه و سه‌ربازێكی برینداركردووه.
لای خۆیه‌وه، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا هێرشه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و ئاشكرایكرد كه سه‌رجه‌م مووشه‌كه‌كان له رێگه‌ی سیستمی به‌رگریی باڵیۆزخانه‌كه‌وه پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه.
هاوكات گوته‌بێژی سه‌ربازیی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق یه‌حیا ره‌سوڵ، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر نێرده‌ی وڵاته بیانییه‌كان، په‌یامی نه‌رێنی له خۆده‌گرێت و سووربوونی خۆیانی له پاراستنی ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییانه دووپاتكرده‌وه.
ئێواره‌ی دوێنێ، هێرشێكی مووشه‌كی كرایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غداو دوای هێرشه‌كه‌ش سه‌كۆی هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كان دۆزرایه‌وه.
![11](/sites/default/files/inline-images/1_39.png)
![333](/sites/default/files/inline-images/3_27.png)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.