دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی وەرگرتنی پارە لەو خاوەن عارەبانەو پیكابانەی لەسەر شەقام و شۆستەكان فرۆشیاری دەكەن بەناوی پارەی بەكارهێنانی شۆستە، قائییمقامی هەولێر ئەو دەنگۆیەی ڕەتكردەوە و ڕایدهگهێنێت دوورە لە ڕاستیەوە.
نەبەز عبدولحەمید قائیمقامی هەولێر لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئهو دهنگۆیه ڕهتدهكهینهوه ، دوره لهڕاستی كە گوایە پارە لە كاسبكارو فرۆشیارانی خاوەن مێزو عارەبانە وەربگیرێت بەناوی ڕسوماتی بەكارهێنانی شۆستە .
دهشڵێت، ڕسوماتی بەكارهێنانی شۆستە تەنیا بۆ بەشێك لەو مۆڵ و ڕیستۆرانتانەیە كە بەشێكی زۆری شۆستەكانیان گرتووە بۆ كاری خۆیان، ئەویش برێكی دیاریكراوەی ڕسوماتیان بەپێی ئەو گەڕەك و شوینانەی كاری لێ دەكەن و لەلایەن شارەوانیەكانەوە لێ وەردەگیرێت.
نەبەز عبدولحەمید قائیمقامی هەولێر راشیگهیاند : ئەو دەنگۆیانەش دوورە لەڕاستیەوە كە گوایە پارەی بەكارهێنانی شۆستە لەو خاوەن مێزو عارەبانەو پیكابانە وەربگیرێ كە ڕۆژانە كاری فرۆشیاری میوەو سەوزەو كەرەستەی تر دەكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.