رێبەری رەوتی سەدر، رایدەگەیەنێت پێویستە حكومەتی عێراق باری نائاسایی لەشاری بەغدا ڕابگەیەنێت و بەتەنها پشت بە سوپا ببەستێت بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و نێردە دیپلۆماتییەكا.
موقتەدا سەدر، رێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا بڵاوی كردهوه: پێویستە حكومەت باری نائاسایی لە بەغداد ڕابگەیەنێت و بەتەنها پشت بە سوپا ببەستێت بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و نێردە دیپلۆماتییەكان.
باسی لەوەشكردووە، پێویستە لەسەر پەرلەمانی عێراق دانوستان لەگەڵ باڵیۆزخانەی ئەمریكا بكات بۆ كۆتاییهێنان بە داگیركاریی و دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆی عێراق.
موقتەدا سەدر، رێبەری ڕەوتی سەدر دهشڵێت، كە ئەم هێرشانەی دەكرێن بە ناوی دژایەتیكردنی داگیركەران، هاووڵاتییان ڕووبەڕووی مەترسی دەكاتەوە و كەس ئەم مافەی نییە چەك بەكاربێنێت لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەتدا.
جێگای ئاماژه پێكردنه ، شهوی ڕابردوو 11 مووشهك ئاراستهی ناوچهی سهوزی بهغدا و باڵیۆزخانهی ئهمریكا كران.
به پێی زانیارییهكانی كوردستان تیڤیش بههۆی مووشهكبارانكردنهوهكانهوه ، 11 ئۆتۆمبیل زیانیان بهركهوتووه و بهو هۆیهشهوه رێوشوێنێکی توند لەلایەن هێزە ئەمنییەکان گیراوەتە بەر.
لهڕاگهیاندراوێكیشدا ، باڵیۆزخانهی ئهمریكا له بهغدا ڕایگهیاند: لە لایەن سیستەمی بەرگری بەرپەرچی ئەو مووشکانە دایهوه کە باڵێۆزخانەکەیان کڕدبووە ئامانج.
ڕاشیدهگهیهنن : لهو هێرشه مووشهكیانهى كه كراونهته سهر باڵیۆزخانه هیچ زیانێكی گیانی و مرۆییمان نهبووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.