له میانه‌ی به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی قـەیرانی دارایـی له عێراق ئەشواق جاف ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عـێـراق رایگه‌یاند:
عێراق پلانێكی تۆكمه و ستراتیژی نیه له بواری ئابووری، زیاتر له 96% پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێت چه‌ندین جاریش له په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختمان له سه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ كردنی داهات كرده‌وه به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوه نه‌نرا، ئه‌وه‌ش وای كرد كه عێراق به‌ره‌و ئه‌و وه‌زعه‌ی ئێستا ببات عێراق به‌ره‌و داروخانی ئابووری ده‌چێت.
شاندی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌ركی هاوكاریی حكومه‌ت و میلله‌تانی عێراقه، له گشت بواره‌كان به‌ڵام هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كه بۆی هاتووه له ده‌ستووری عێراق بوونی هه‌یه، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كراوه له سه‌ر ئه‌رزی واقیع.
حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ده‌ستوور ببێته بنه‌مای مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ عێراق.
ئه‌و مافانه‌ی كه باسی لێوه ده‌كرێت هه‌مووی له ده‌ستوور هه‌یه، به‌ڵام جێبه‌جێ ناكرێت بۆیه حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام په‌نا بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌بات، چونكه 17 ساڵه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كه‌ین كه‌چی به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌بینین كه چۆنه. پارته شیعه‌كان ژینگه‌یه‌كی سیاسی ناته‌ندروستیان دروست كردووه.
ئێمه ده‌بێ به‌رده‌وام بین له گفتوگۆكردن، پێویستیشه چاوه‌ڕیی ئه‌نجامه‌كانی گفتوگۆ نه‌بین به‌ڵكو پشتیوانی پرۆژه‌ی چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.