ئەندامی کوتلەی سادیقون له په‌رله‌مانی عێراق ئەحمەد کەنانی رایگه‌یاند: قەیرانی دۆلار ڕەنگدانەوەی شکست و فه‌شه‌لی حکومەته له به‌ڕیوه‌به‌ردنی مه‌له‌فی ئابووری.
ئەلکەنانی بە ئاژانسی هەواڵی عەهد نیوزی ڕاگەیاند: نەناردنی پڕۆژە یاسای بودجە لە پازده‌ی کانوونی یەکەم بۆ پەرلەمان کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر ڕەوشی ئابووری عێراق و ئه‌مه‌ش شكستی حكوومه‌تی كازمییه.
گوتیشی: تاکە زیانمه‌ندی ئه‌م بڕیاری حكوومه‌ت، هاووڵاتییانی عێراقن به‌تایبه‌تی چینی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان کە داهاتەکەیان سنووردارە و توانیای كرێنیان لاوازه.
جه‌ختیشی كرده‌وه به‌رز بوونه‌وه‌ی به‌های دۆلاری ئه‌مریكی به‌رانبه‌ر دیناری عێراقیش شكستی سیاسی حكوومه‌تی كازمییه و ئه‌م پلانه چاكسازی له بازاری عێراقی ناكات و ئه‌نجامه‌كان كارهستبار ده‌بێت به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی دولار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.