Erbil 1°C یەکشەممە 09 شوبات 08:59

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

 مەسرور بارزانی : بەداخەوە بابەتی مووچە کراوەتە کارتێکی فشاری سیاسی لە دژی خەڵکی کوردستان .

داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە ڕۆڵی کارای خۆی بگێڕێت لە گەیشتن بە ڕێککەوتن بە پێی دەستوور.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/12/20 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا ، گفتوگۆ دەربارەی دۆخی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی دانوستانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و میکانیزمەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان کرا.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا ، حکومەتی هەرێمی کوردستان ، هیچ بیانوویەکی بۆ حکومەتی بەغدا نەهێشتووەتە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتن لە سەر بنەمای دەستوور .

گوتیشی بەداخەوە بابەتی مووچە ، کراوەتە کارتێکی فشاری سیاسی لە دژی خەڵکی کوردستان ، کە لە مساڵدا بەغدا تەنیا بەشە مووچەی شەش مانگی ناردووە . بۆیە داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە ڕۆڵی کارای خۆی بگێڕێت لە گەیشتن بە ڕێککەوتن و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە پێی دەستوور. لە کۆبوونەوەکەا ، هەروەها جەخت لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنامەی شنگال کرایەوە ، لە پێناو گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیریی بۆ دەڤەرەکە .

سەرۆکی حکومەت داوای کرد ڕێککەوتننامەکە وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت نەک تەنیا ئەنجامدانی هەندێک ڕێکاری ڕووکەش بێت .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.