له گه‌ڕه‌كی په‌نجا عه‌لی شاری كه‌ركووك ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر له مادده‌ی هۆشبه‌ردا گیرا.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌قید مازن غه‌ریب، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتنی كه‌ركووك ڕایگه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌ك په‌یوه‌ندی به ژماره 104وه ده‌كات و هێزه‌كانمان ئاگادار ده‌كاته‌وه له هه‌بوونی بڕێكی زۆر له حه‌بی هۆشبه‌ر، ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانمان گه‌یشتنه شوێنه‌كه‌و توانیان له ناو خانوێكدا له گه‌ڕه‌كی په‌نجا عه‌لی شاری كه‌ركووك ده‌ست بگرن به‌سه‌ر بڕێكی زۆر له حه‌بی هۆشبه‌ر.
ڕاشیگه‌یاند: حه‌به‌كان بریتی بوون له 111 هه‌زار و 600 پارچه حه‌ب، كه ئاماده‌كرابوون بۆ فرۆشتن.
هه‌ڵۆ جه‌باری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.