كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق رایگه‌یاند كه تا ئێستا ٣٢١ پارت-ی تۆماركردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له ھه‌ڵبژاردنه‌كانی داھاتوودا بكه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه جومانه غه‌للای، گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا گوتی: "كۆی گشتیی ژماره‌ی داواكارییه‌كان بۆ تۆماركردنی پارته‌كان له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان، گه‌یشتووه‌ته ٤٢٧ داواكاریی كه له‌و ژماره‌یه ته‌نھا مۆڵه‌تی تۆماركردن به ٢٣١یان دراوه و ٨٠ی دیكه‌یش ناویان تۆمار ده‌كرێت".
گوتیشی: "ژماره‌ی داوكاریییه‌كان بۆ تۆماركردنی پارته‌كان كه به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له‌به‌ر ھۆكاری جیاجیا له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌تكراونه‌ته‌وه، گه‌یشتوونه‌ته ٩٩ داواكاریی".
جومانه غه‌للای راشیگه‌یاند، ژماره‌ی داواكارییه‌كانی تۆماركردن كه پارته‌كان بۆ كشانه‌وه پێشكه‌ش به كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانیان كردووه، گه‌یشتووه‌ته ١٧ داواكاریی.
پێشتر مسته‌فا كازمی ، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، رۆژی شه‌شی حوزه‌یرانی ساڵی داھاتووی بۆ ئه‌نجامدانی ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته دیارییكرد و به‌لێنی ئه‌وه‌ی داوه كار بكات بۆ ئه‌وه‌ی ھه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی نیوده‌وڵه‌تییدا به‌ڕێوه‌بچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.