بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دانپێدانانی دوو تۆمەتبار بڵاو دەكاتەوە.
له‌راگه‌یاندراوێكدا ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌كه پاش بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆییەک کەچەند کەسێک دەستدرێژی دەکەنە سەر هاوڵاتییەک بەلێدان و سوکایەتی پێکردن ڕاستەوخۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لیژنەیەکی پێک هێنا ، بۆ بەدواداچون و پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر بۆدەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ئەوتاوانە.
پۆلیسی سلێمانی راشیده‌گه‌ێنێت ، پاش ئامادەکردنی هاوڵاتییەکەو وەرگرتنی وتەکانی وەک سکاڵاکار لەماوەی 24 سەعاتدا تونرا سەرجەم تۆمەتبارانی ئەم تاوانە دەستگیربکرێن و بەبڕیاری دادوەر بەندبکرێن .
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، هەر تۆمەتبارێکی تر دەستی هەبێت لەم تاوانە دەستگیردەکرێت.
كلیك له‌م لینكه‌دا بكه بۆ دیمه‌نی ده‌قی دانپێدانانیان:
https://www.facebook.com/SulaymanyahPolice.krd/videos/219392519806372
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.