بانكی ناوه‌ندی عێراق، نرخی دیناری عێراقی به‌رامبه‌ربه دۆلاری ئه‌مریكی له بازاڕدا جێگیركرد و رایگه‌یاند كه له ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ھه‌زار و ٤٧٠ دیناری عێراقی به‌رامبه‌ربه یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی، مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
بانكی ناوه‌ندی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه بۆ له‌به‌رچاوگرتنی گۆڕانكارییه‌كان سه‌باره‌ت به ئاڵوگۆڕی دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی له بازاڕدا له ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه، نرخی دیناری عێراقی به‌رامبه‌ربه دۆلاری ئه‌مریكی جێگیركردووه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه له ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه، نرخی كڕینی دۆلاری ئه‌مریكی له وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به ھه‌زار و ٤٥٠ دیناری عێراقی ده‌بێت و باسی له‌وه‌شكراوه كه یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی له میانی فرۆشتنی ئاشكرا به بانكه‌كان به ھه‌زار و ٤٦٠ دیناری عێراقی ده‌فرۆشرێت.
ئاماژه به‌وه‌یشدراوه كه یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی له‌لایه‌ن بانكه‌كانه‌وه به فرۆشگاكانی ئاڵوگۆڕی دراو به ھه‌زار و ٤٧٠ دیناری عێراقی ده‌فرۆشرێت.
له كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا داوا له ھه‌موو لایه‌ك كراوه كه پابه‌ندبن به‌و بڕیاره و جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌وه، نرخی كۆتایی به‌ھای دیناری عێراقییه به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مریكی له بازاڕدا و ھیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نایه‌ت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.