سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: عەقڵیەتێك لە بەغداوە دەیەوێت گرفت بۆ كوردستان دروست بكات، بۆ ئەمەش سەركردە عیراقییەكان بیریان چوووە كە ئەم وڵاتە لەسەر بنەمای ”شەراكەت و تەوازن و تەوافوق” دامەزراوە.
محەمەد حاجی مەحمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەڕمی پارتی ڕایگەیاند: ویستی سه‌ركردایه‌تیی كوردستان له دوای ڕووخانی سه‌ددام حوسێن، سه‌رۆكی پێشووی عێراق، ئه‌وه بوو كه پێكه‌وه، به شیعه و سوننه و كورده‌وه، عێراقی نوێ له چوارچێوه‌ی ده‌ستوورێكی نوێ بۆ وڵات و ڕێككه‌وتنی پێكهاته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای "شه‌راكه‌ت و ته‌وازن و ته‌وافوق" دابمەزرێتەوە، به‌ڵام دوای چەندان ساڵ له عێراقی نوێ هێشتا بیركردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری ده‌سه‌ڵات و مۆنۆپۆلكردنی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات ماوه‌ته‌وه، به‌وهۆیه‌وه كورد و سوننه له عێراق فه‌رامۆش كران و دواجار له ئه‌نجامی ئه‌و فه‌رامۆشكردنه، داعش ناوچه‌یه‌كی زۆری عێراقی داگیر كرد و، كوردیش بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی، ڕیفراندۆمی بەڕێوە برد، ئێستاش دوای چه‌ندین ساڵ له بڕینی به‌شەبوودجه‌ی كوردستان له به‌غداوه و به‌كارهێنانی كارتی فشار له دژی كوردستان، سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد پێیان وایه ده‌ره‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ته شكستخواردوو ده‌بێت.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود، سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ڕاشیده‌گه‌ێنێت: عێراق و نیه‌تی عێراق وابووه كه ویستویانه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دابنیشین له ناچاری و بێده‌سه‌ڵاتییان بووه، به‌ڵام ئێستا کە ئه‌و گۆڕانكارییانه هاتوون، دۆخه‌كه به جۆرێكه خۆشیان دۆخیان باش نییه، ئه‌وه‌تا به‌های دۆلار به‌رانبه‌ر به دینار به‌رز كراوه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێت له‌و ڕێگایه‌وه دۆخی خۆیان باش بكه‌نه‌وه و مووچه‌ی خۆیان پێ نادرێت. عێراق لەبه‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه. لە به‌شێكی کێشەکاندا كورد خۆی به‌رپرسه. ئه‌وان كورد به زیاد ده‌زانن، كورد زۆر ناشرینه له به‌غدا و هیچ یه‌كێك له حزبه‌كانی عێراق نایانه‌وێت له كورد نزیك ببنه‌وه، چونكه شه‌قامی عێراقی ده‌نگیان ناده‌نێ، جاران كورد گرفتی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی عێراق هه‌بوو، ئێستا عه‌ره‌ب دژی كورده و ئه‌گه‌ر حزبه‌كان بیانه‌وێت له كورد نزیك ببنه‌وه ئه‌وه له ترسی ده‌نگ نا‌وێرن و كورد ناشرین كراوه له به‌غدا.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری له ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا و پرسی تێڕوانینی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراقی داهاتوومحه‌مه‌د حاجی مه‌حموود، سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاندووه: ده‌بێت كورد لەبری ئەوەی ئه‌وه‌نده خۆی به به‌غداوه خه‌ریك بکات، بگه‌ڕێته‌وه و ته‌نزیمی خۆی بكات، چاوه‌ڕوانیی هیچ له به‌غدا ناكرێت، ئه‌مه‌ریكا به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی هه‌یه، پرسیار ئه‌وه‌یه كورد له كوێی به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مه‌ریكایه؟ ئه‌مه‌ریكا دۆستی تا سه‌ر نییه و به‌رژه‌وه‌ندیی تا سه‌ری هه‌یه، بۆ پرسی گۆڕانكاریی ئه‌مه‌ریكا له نێوان بایدن و ترامپ جیاوازی هه‌یه، ڕه‌نگه جۆ بایدن قبووڵ نه‌كات له كه‌ركووك پێشمه‌رگه و كورد ده‌ربكرێت، ئه‌وه ئێمه‌ین ده‌بێت خۆمان ڕێك بخه‌ین، جا ئه‌وان به ده‌ممانه‌وه بێن، به‌داخه‌وه ڕه‌نگه له شێوه‌ی تاكتیك كه‌مێك گرفتمان هه‌بێت، له كاتێكدا شاندمان چووه بۆ به‌غدا، له ناوخۆی خۆمان گرفتمان هه‌یه، خۆپێشاندان هه‌یه، سووتانی باره‌گا و دامه‌زراوه‌ی حكوومه‌ت هه‌یه، ئه‌مه كاریگه‌ریی سلبیی هه‌یه له‌سه‌ر پرسی گفتوگۆكانیش، واته ده‌بێت ته‌وقیتی هه‌ڵبژاردنی سه‌ردانیشمان جیاواز بووایه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا تێڕوانینی ده‌گۆڕێت بۆ گرفته‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ڕایده‌گه‌ێنێت: پێم وایه بایدن به ناوخۆی ئه‌مه‌ریكاوه خه‌ریك ده‌بێت، خاڵی دووه‌م هه‌وڵی ئاشتی ده‌دات، چونكه ترامپ هه‌ندێك سیاسه‌تی تایبه‌ت به خۆی هه‌بووه، ئه‌میش هه‌ندێك سیاسه‌تی خۆی هه‌یه. بایدن، كورد ده‌ناسێت تێكه‌ڵه، په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ كورد هه‌بووه، ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك خاڵی گرنگن و ئه‌وانه‌ی حكوومه‌تی تازه پێك ده‌هێنن له ئه‌مه‌ریكا كورد ده‌ناسن، ئه‌و بایدنه خاوه‌نی پڕۆژەی دابه‌شكردنی عێراقه، پرسیار ئه‌وه‌یه له سه‌رده‌می دەسەڵاتداریدا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌و بیرۆكه‌یه؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌زانین ئه‌مان هێمنتر و له‌سه‌رخۆترن و له كورد نزیكن، به‌ڵام كورد خۆی چه‌ند ده‌زانێت ئه‌و زمینەیە خۆش بكات و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ بایدن به‌هێز بكات و چاره‌سه‌ری خۆی بكات له‌گه‌ڵ عێراق؟
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: پێم وایه عێراق نوێ نابێته‌وه، ڕه‌نگه ده‌موچاوه‌كان و خه‌ڵكه‌كان ته‌مه‌نیان كه‌متر بێت، به‌ڵام عێراق هه‌ر كۆنه، باوه‌ڕ ناكه‌م هیچ چاوه‌ڕوانیی دیموكراتی له عێراق بكرێت، عێراق دۆخی خراپه، له ڕووی ئیدارییه‌وه كه‌س به كه‌س نییه، له ڕووی خزمه‌تگوزاری و ته‌ندروستی و ژێرخانی ئابووری و داراییشه‌وه به هه‌مان شێوه، ئه‌وه خۆی عێراق به ده‌ستی خۆی پاره‌كه‌ی ده‌شكێنێت له به‌رانبه‌ر دۆلار، ئه‌مه چ بیرۆكه‌یه‌كه، دراوی وڵاتی خۆت بشكێنی له به‌رانبه‌ر دۆلار تا له قه‌یرانی دارایی ڕزگار ببێت، كورد باشتره چاوه‌ڕوانی هیچ له به‌غدا نه‌كات.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود، سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و به‌هێزبوونه‌وه‌ی داعش ڕایگه‌یاندووه: ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه، ئه‌مه‌ریكا له‌م ناوچەیە سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، ئه‌مه‌ریكا یه‌مه‌نی به‌جێ هێشت بۆ حوسییه‌كان، له ئه‌فغانستان دۆخه‌كه گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه وه‌زیره‌كان و سه‌رۆكوه‌زیران بكرێنه ئامانج، گفتوگۆكان بێده‌ره‌نجام بوون، سووریای ته‌سلیمی توركیا كرد، ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا هێز نییه له ناوچه‌كه، ڕووسیا پەیدا بووه، ئێران هه‌یه، چین هه‌یه، له ڕووی سیاسی و ئابوورییشه‌وه ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا بڕیاردەر نییه. بۆ نموونه، له سووریا ئه‌گه‌ر ته‌یاره‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵسێت به‌بێ هه‌ماهه‌نگیی سووریا ناتوانێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێ ناهێڵێت، چونكه له عێراقدا خه‌ڵكێكی زۆری بووه‌ته‌وه قوربانی.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه ، عێراق موافه‌قه بكات پێشمه‌رگه بچێته‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی سنووری مادده‌ی 140. ڕه‌نگه ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا گۆڕانكاری بكات، به‌ڵام عێراق به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕێگری ده‌كات له گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، چونكه میلیشیاكانی خۆی له‌وێ داده‌نێت، واته ڕۆژ به ڕۆژ ماهیه‌تیان به‌رانبه‌ر به كورد ده‌رده‌كه‌وێت, ده‌بێت كورد وه‌فدی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا قسه بكه‌ن كه عێراق مافی كورد پێشێل ده‌كات، قووتی 6 ملیۆن كوردی بڕیوه، من پێم وایه له‌گه‌ڵ عێراقدا ئاسنی سارد ده‌كوتین.
له‌باره‌ی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی له‌سه‌ر قه‌واره‌ی كوردستان هه‌یه، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، ڕایده‌گه‌ێنێت: قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان سیاسی و یاسایی و ئاساییه و له ده‌ستووری عێراقیشدا ددانی پێدا نراوه، ئه‌م قه‌واره سیاسییه جیا له وه‌ی ده‌ستوورییه، واقعیشه، ئه‌م قه‌وارەیە به قسه له‌ناو ناچێت، حكوومه‌تی عێراق پێی بكرێت به یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵیده‌وه‌شێنێته‌وه، بەڵام پێی ناكرێت، پێی بكرێت ده‌یكات. شتێكی دیكه هه‌یه، وڵاتانی جیهان له خۆیانه‌وه كونسووڵخانه‌یان لە هەڕێمی کوردستان نه‌كردووه‌ته‌وه و پێم وایه ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان و جیهان كوردستان ده‌پاریزن، خۆمان ده‌بێت كاری له‌سه‌ر بكه‌ین، چونكه جێگایەکە ده‌بێت خه‌ڵكی دیكه لێره‌وه فێری دیموكراسی بێت، تاكه شوێنه له ناوچه‌كه هه‌ست به ڕه‌نگه جیاوازه‌كان دەكرێت.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود، سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ده‌شڵێت: له دوای جه‌نگی جیهانیی دووه‌م ئه‌مه‌ریكا ئاڵای له شوێنێك هه‌بووایه كه‌س نه‌یده‌وێرا فیشه‌كێك بته‌قێنێت، ئه‌مه‌ریكا خۆی قه‌رار بدات قسه‌ی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات, ژماره حیساب نییه، بوونی ئه‌مه‌ریكا گرنگه، ئێمه ده‌بێت گرنگی به پرسی ستراتیژی بده‌ین، خۆزگه كوردستان كه باسی 50 ساڵ ڕێككه‌وتنی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ توركیا، ئه‌و ڕێككه‌وتنەی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ئێران و ئه‌ورووپا و ڕووسیا و چینیش بكردبایه، بۆ ئه‌وەی هاتنی شه‌ریكاتی دنیا ببێته گه‌رەنتیی پاراستنی كوردستان، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و شه‌ریكانه زه‌مانه‌ته بۆ كوردستان و ئه‌وكاته له‌باتی ده‌بابه و ته‌یاره كه پارێزگاریت لێ بكات، ئابووری ده‌تپارێزیت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.