Erbil 29°C شەممە 28 ئەیلوول 08:25

وەزارەتی شاره‌وانی: ملیارێک و 935 ملیۆن دۆلارمان بۆ سەرجەم سێکتەرەکان خەرج کردووە

کوردستان TV
100%


 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێمی كوردستان، ئەو پڕۆژانە دەخاتە ڕوو كە ئەمساڵ لە ھەموو بوارەكاندا ئەنجامی داون، كە كۆی گشتیی پڕۆژەكان بە بڕی ملیارێك و 900 ملیۆن دۆلار ئەنجام دراون.

كوردۆ شابان، گوتەبێژی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، لەمساڵدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ناوچە جیاجیاكانی ھەرێمی كوردستان ملیارێك و ٩٣٥ملیۆن دۆلاری بۆ چارەكردنی سەرجەم سێكتەرەكان خەرج كردووە وەكو ئاو و ئاوەڕۆ و جگە لەوەش بەشێكی پڕۆژەكان لەسەر قەرزی ژاپۆنی ئەنجام دراون، كە بە قیستی درێژخایەنن و گرێبەسەتەكەش حكوومەتی عێراق ئەنجامی داوە و پشكی ھەرێمیش لەو قەرزە ھەبووە.

ڕاشیگه‌یاندووه‌، پڕۆژەكان بەم جۆرەن:

١_ تەواوكردن و جێبەجێكردنی بەشی دووەمی پرۆژەكانی سلێمانی و ھەڵەبجە بە دانان و گۆڕینی تۆڕی ئاو.

٢_جێبەجێكردنی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی ھەڵەبجە بە گوژمەی زیاتر لە ١٧٦ ملیۆن دۆلار لەلایەن ئاژانسی جایكای ژاپۆنی بە شێوەی قەرزی درێژخایەن.

٣_واژۆكردنی دوو گرێبەستی باشتركردنی پرۆسەی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە، بە پاڵپشتیی قەرزی درێژخایەنی ئاژانسی جایكای ژاپۆنی بە گوژمەی زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلار بۆ نۆژەنكردنەوەی تۆڕەكانی ئاوی خواردنەوەی چەند گەڕەكێكی شاری ھەولێر (تەیراوە، سێتاقان، منارە و سەیداوە) لەگەڵ نۆژەنكردنەوەی تۆڕی ئاوی بازنەی ناوەوەی شەقامی ٣٠ مەتری، دابینكردنی كەرەستەی یەدەگ بۆ پرۆژەی ئاوی ئیفراز/٣ی شاری ھەولێر.

٤_جێبەجێكردنی پڕۆژەی ئاوی بارزان و ٥١ گوندی دەوروبەری بە گوژمەی ١٣٠ ملیار دینار بە ڕێژەی ٧٦٪.

٥_پڕۆژەی جێبەجێكردن و چارەسەركردنی كێشەی كەمئاوی لە كەسنەزان و دەوروبەری بە گوژمەی ١٠ ملیۆن دۆلار بە ڕێژەی ٦٠٪.

٦_ جێبەجێكردنی پڕۆژەی ئاوی ھەولێر (٤) و چارەسەركردنی ئاوەڕۆی قورسی سلێمانی بە گوژمەی ملیارێك و ٢٠٠ملیۆن دۆلار بە رێژەی ٧٪ بەشێوەی قەرز.

٧_جێبەجێكردنی پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان بە گوژمەی ٢٠ ملیۆن دۆلار بە رێژەی ٦٠٪.

٨_ جێبەجێكردنی پڕۆژەی ئاوی ئاكرێ بە گوژمەی ٩٠ ملیار دینار بە رێژەی ٥٩٪.

٩_ جێبەجێكردنی پێنج پڕۆژەی ئاو بە گوژمەی ٧٠٠ ملیۆن دینار كە بە رێژەی ٧٪ جێبەجێكراوە.

١٠_ تەرخانكردنی زیاتر لە ١١ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی ١٥٥ پڕۆژە و پێداویستی لە بواری ئاو و ئاوەرۆ.

١١_دابینكردنی زیاتر لە ١٠ ملیار دینار بۆ كڕینی پێداویستی پاككەرەوە بۆ پڕۆژەكانی ئاو و ھەروەھا دابەشكردنی ئاو بە پرۆسەی تەنكەرین.

١٢_تەرخانكردنی زیاتر لە یەك ملیار دینار بۆ بەكرێگرتنی تەنكەر بۆ ئاودانی پارك و باخچە و بلوارەكان لە ھەولێر و سلێمانی.

١٣_تەواوكردنی قۆناخەكانی دیزاین بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی چارەسەركردنی ئاوەڕۆی قورس لە شاری ھەولێر (قۆناخی یەكەم) بە بڕی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار لەگەڵ دەستنیشانكردنی كۆمپانیای راوێژكار.

١٤_پرۆژەی دابینكردنی كەرەستەی یەدەگ بۆ پڕۆژەكانی ئاو لە پارێزگای ھەولێر و راكێشانی ھێڵی سەرەكی و ئاوەڕۆی لوولەیی و دابینكردنی كەرەستەی یەدەگ بۆ پرۆژەكانی ئاوی سلێمانی و ھەڵەبجە بە گوژمەی ٩ ملیۆن دۆلار.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.