بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی كرده‌وه ، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی بارزۆری چه‌ند محه‌ویله‌یه‌ك له‌شاری سلێمانی، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی، بەبڕی (180.466.500) تەنها سەدوو هەشتا ملیۆن و چوارسەدو شەست و شەش هەزارو پێنج سەد دینار پرۆژەیەکی كارەبا جێبەجێدەكرێت.
راشیده‌گه‌یه‌نن، لەسەر بودجەی داهاتی كارەبای بەرێوەبەرایەی گشتی كارەبای سلێمانی و بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كۆمپانیایەک واژۆ کراوە، له‌ناو شاری سلێمانی پرۆژەیەکی كاره‌با جێبەجێدەكرێت كه بریتیه لە:
-چاكردنی كارەبای گەنجینەو دانانی محاویلەی 100 كەی ڤی ئەی.
-دانانی 4 محاویلەی 400 كەی ڤی ئەی بۆ زەویەكانی وەزارەتی پێشمەرگە لەكەندەكەوەی قاپلان لەسەر فیدەری 289 وێستگەی نیشتمان.
-دانانی شەبەكەی كارەبای پەستان نزم و 3 محاویلە لەفیدەری 281 لەزەویەكانی وەزارەتی پێشمەرگە وێستگەی نیشتمان فیدەری 281.
كاره‌بای سلێمانی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ، كه پرۆژه‌کەش لەلایەن كۆمپانیای (پەرەژاڵ) جێبەجێ دەكرێت و بڕیاره لەماوەی (50) رۆژدا تەواو بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.