ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه نرخی فرۆشتنی دۆلاری ئه‌مریكی لهبارِازهكانی بۆڕسه‌ی سه‌ره‌كی و بازاڕه ناوخۆییه‌كانی عێراق به‌رز بۆوه.
لهبۆڕسهی كیفاح 146 هه‌زار دینار له‌به‌رامبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مریكی تۆماركرا و ئێواره‌ی دوێنیش بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك به‌رامبه‌ر بوو به 138 هه‌زار دیناری عێراقی.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌بازاڕه ناوخۆییه‌كانی به‌غدا نرخی فرۆشتن به‌رز بۆوه‌و گه‌یشته 147 هه‌زار دیناری عێراقی بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك،نرخی كڕینیش گه‌یشته 144 هه‌زار دینار.
شایانی باسه به‌گوێره‌ی نووسراوێكی بانكی ناوه‌ندی عێراق كه له‌میدیاكانی عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، نرخی فرۆشتنی دۆلار له‌وه‌زاره‌تی دارایی به 1،450 دینار بۆ هه‌ر دۆلارێك دیاریكراوه .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.