Erbil 29°C شەممە 28 ئەیلوول 08:28

پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیر کردنى ژماره‌یه‌ک سواڵکه‌ری ڕاگه‌یاند

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ،  بەشی پۆلیسی رێككاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ژماره‌یه‌ك سواڵكه‌ریان له‌ترافیكلایت ، چوارریانه‌كان ، ناو بازاڕ و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ ده‌ستگیر كرد .

ده‌قی ڕاگه‌یاندراوی پۆلیسی هه‌ولێر:
 لە درێژەی هەڵمەتی دەستگیرکردنی دەرۆزەکەران، لە ترافیكلایت و چوارڕیان و ناوبازاڕ و سەرشەقام و شوێنە گشتییەكان، ژمارەیەكی دیکە دەرۆزەكەریان دەستگیر كرد، كە داوای پارە و خێریان لە خەڵك دەكرد و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاووڵاتیان. سەرجەم دەرۆزەكەرەكان، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (390) لە یاسای سزادان، ڕاگیران.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.