میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكرده‌وه كه بێنیامین ناتانیاھو ،سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل و وه‌زیری ته‌ندروستیی، یولی ئیدلشتاین ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنا (COVID-19)یان وه‌رگرتووه.
له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی یه‌دیعۆت ئه‌حره‌نۆت بڵاویكرده‌وه كه بێنیامین ناتانیاھو و یولی ئیدلشتاین یه‌كه‌م و دووه‌م كه‌س بوون كه له ئیسرائیل ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
رۆژنامه‌ی ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه كه بێنیامین ناتانیاھو و یولی ئیدلشتاین له نه‌خۆشخانه‌ی "ته‌ل ھشومێر" له شاری ته‌ل ئه‌بیب ناوه‌ڕاستی ئیسرائیل ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه داوای له ئیسرائیلییه‌كان كرد كه ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنا وه‌ربگرن بۆئه‌وه‌ی بتوانن ده‌ست به ئاساییكردنه‌وه‌ی ژیان بكه‌نه‌وه و گوتی:ده‌توانیین به وه‌رگرتنی ئه‌م ڤاكسینه، ره‌وشی ژیان له وڵاته‌كه‌ماندا ئاسایی بكه‌ینه‌وه.
پێشتر رۆژنامه‌ی جیرۆزلیم پۆست-ی ئیسرائیلی بڵاویكردبوویه‌وه كه پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنا له ٢٨ی ئه‌م مانگه له ئیسرائیل ده‌ست پێ ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو كه حكوومه‌تی ئیسرائیل، ٦٠٠ ھه‌زار ژه‌م ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنای له كۆمپانیای "فایزه‌ر" كڕیوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.