وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان چه‌ند بڕیارێكی بۆ خوێندنی ئێوارانی فه‌رمانبه‌ران هه‌مواركردنی بڕوانامه‌كانیان ده‌ركرد .
له‌نووسراوێكدا ، كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندووه: ئەو فەرمانبەرانەی کە ئێستا درێژه بە خوێندنی ئێواران دەدەن لە دوای دەوامی فەرمی، پێویستە ڕەزامەندی وەزارتەکەیان هەبێت بۆ تەواوکردنی خوێندنەکەیان، بە بێ ڕەزامەندی وەزارتەکەیان هەموارکردنی بڕوانامەیان بۆ ناکرێ.
ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ، ئەو فەرمانبەرانەی کە بە مۆڵەتی خوێندن، یان لە خوێندنی ئێواران دوای دەوامی فەرمی، بڕوانامه بە دەست دەهێنن، دوای ڕاست و دروستی بڕوانامەکانیان پێویستە بڕوانامەکەیان لەگەڵ پسپۆڕی فەرمانگەکەیان بگونجێ، به پێچەوانەوە بۆیان هەموار ناکرێ.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، لە پاش دەرچوونی ئەم ڕێنوێنییە بۆ تەواوکردنی خوێندنی ئێواران لە دوای دەوامی فەرمی، دەبێت فەرمانبەرەکە سەرەتای دەستپێکردنی بە خوێندن ڕەزامەندی وەزارەتەکەی وەربگرێت، بۆ درێژەدان بە خوێندنەکەی، بە پێچەوانەوە بڕوانامەکەی بۆ هەژمار ناکرێ.
هه‌روه‌ها ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ئه‌م بڕیارانه لە 7ی 12ی 2020ەوە کاری پێ دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.