عه‌لی ته‌میمی،شاره‌زای بواری یاسایی له راگه‌یه‌نراوێكدا گوتی: به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار بۆ 1،450 دینار پێچه‌وانه‌ی هه‌ردوو مادده‌ی 30 و 31 له‌ده‌ستووری عێراقه‌و له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت پێویسته ژیانێكی شیاوترو داهاتێكی مامناوه‌ند بۆ هاووڵاتیانی دابین بكات.
هه‌روه‌ها گوتی : هاوكات به‌رزكردنه‌وه‌كه پێچه‌وانه‌ی هه‌ردوو مادده‌ی 23 و 26 له په‌یاماننامه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به مافی شارستانی و سیاسی و پێویسته سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ندام له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێوه‌ی پابه‌ند بن.
شایانی ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه بانكی ناوه‌ندی عێراق نرخی 100 دۆلاری بۆ 147 هه‌زار دینار به‌رز كره‌وه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ عه‌لی عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی عێراق جێگیركردنی 100 دۆلاری بۆ 145 هه‌زار دینار راگه‌یاند.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.