سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هۆشداریدا له رووخانی سیسته‌م و سه‌رهه‌ڵدانی ئاژاوه و پشێوی توند، ئه‌گه‌ر چاكسازی راسته‌قینه له وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجام نه‌درێت.
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له میانی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ تاوتوێكردنی بوودجه‌ی ساڵی ٢٠٢١ گوتی: "له ٢٠٠٣وه به‌ده‌ست دامه‌زراندنی هه‌ڵه‌وه ده‌ناڵێنین كه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر سیسته‌می سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی".
گوتیشی: "یان رووخانی سیسته‌م و چوونه ناو ئاژاوه و پشێوی توند، یان ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری سیزه‌ریان (قه‌یسه‌ری) بۆ چاكسازی".
مسته‌فا كازمی هه‌روه‌ها گوتی: "ناماقوڵییه چۆك بۆ هاوكێشه‌ی گه‌نده‌ڵی پێشوو دابنوێنین، یان رێڕه‌وه‌كه راست بكه‌ینه‌وه، یان گاڵته به خه‌ڵك بكه‌ین".
مسته‌فا كازمی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "قه‌یرانی سیاسیی له عێراق په‌یوه‌سته به سێ دۆسیه كه بریتین له ده‌سه‌ڵات، پاره و گه‌نده‌ڵی، كار له پێناو چاره‌سه‌كردنی قه‌یرانه‌كه ده‌كه‌ین له روانگه‌یه‌كی ئابوورییه‌وه".
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، هه‌روه‌ها گوتی: "من یه‌كه‌م زه‌ره‌رمه‌ندی بوودجه‌ی داهاتووم (٢٠٢١) كه چه‌ندین ره‌خنه‌م ئاراسته ده‌كرێت، له‌وانه‌یه رامگه‌یاندبووایه كه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كه‌م و به‌وه‌یش فێڵم له خه‌ڵك ده‌كرد، به‌ڵام ویژدانم رێگا به‌وه نادات".
مسته‌فا كازمی هه‌روه‌ها گوتی: "رێگاپێدراو نییه كه هیچ كه‌سێك راڕا بێت، ئه‌وه‌ی بترسێت شوێنی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران نابێته‌وه و پێویسته له ئاست به‌رپرسیارییه‌تیدا بین به‌وه‌ی كه پرسێكی مێژوویی و یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌یه".
شایانی باسه هه‌ردوێنێ سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەردانێکی لەناکاوی بۆ عەممان پایتەختی ئوردن ئەنجامدا و لە میانیدا لەگەڵ شای ئەو وڵاتە، عەبدوڵڵای دووەم کۆبووەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.