به‌گوێره‌ی گرته‌یه‌كی كامیراكانی چاودێری دوو كه‌س هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌زه‌بری چه‌ك پاره له‌كه‌سێك بدزن.
رووداوه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌ندی ئاڵوگۆڕی دراو له شاری مۆربیلیا له ولایه‌تی میتچواكانی رۆژئاوی مه‌كسیك روویداوه كه دوو كه‌س له ماتۆڕسكیله‌كه‌یان داده‌به‌زن و چه‌كه‌كانیان رووبه‌رووی شوفێری ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌نه‌وه،بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌كانی به‌زۆر لێ بدزن.
به‌ڵام كاردانه‌وه‌ی شوفێره‌كه زۆر به‌هێز ده‌بێت و به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕوات و دواتر زۆر به‌خێرایی به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و خۆی به دوو كه‌سه‌كه‌و ماتوڕسكیلهكهیاندا ده‌كێشێت و دزه‌كان وێڕای له‌ده‌ستدانی ماتۆڕسكیله‌كه‌یان، به‌ده‌ست به‌تاڵی راده‌كه‌ن .
ژێده‌ر / ده‌یلی مێلی بریتانی
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.