به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، لە 48 کاتژمێرى رابردودا زۆرترین رێژەى بارانبارین لە سنورى پارێزگاى هەولێر بوە.
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمی كوردستان، رێژەى بارانبارینى 48 کاتژمێرى رابردووی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه ، كه لە ناوچەى هیرانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر 58 ملم بارانباریووە.
کەشناسى هەرێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ، کە بەپێى پێشبینیەکان ئەگەرى هەیە لە پارێزگاکانى سلێمانى و دهۆک بارانبارین بەردەوام بێت و پلەکانى گەرماش بۆ 7پلە دادهبەزن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.