ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ی كانوونی یه‌كه‌می 2020، مام نەسرەدین پێشمەرگە و فەرماندەی دیار و ناسراوی ھەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلول و گوڵان به‌نه‌خۆشی كۆچی دواییكرد.
هێمن هه‌وارمی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌هۆی كۆچی دوایی مام نەسرەدین پێشمەرگە و فەرماندەی دیار و ناسراوی ھەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلول و گوڵان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ماڵئاوا پێشمەرگە و فەرماندە دلێر و دڵسۆز و قارەمانەکەی کوردستان و رێبازی پیرۆزی بارزانی
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ، كه بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە ئەمرۆ مام نەسرەدین ھەورامی ، پێشمەرگە و فەرماندەی دیار و ناسراوی ھەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلول و گوڵان، کۆچی دوایی کرد .
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه ، كه مام نەسرەدین ھەمیشە پیاوێکی بە ورەو بە بیروباوەڕی پتەوی کوردایەتی و لە خۆبردوو بوو بۆ خزمەتی کوردستان و پارتی و رێبازی بارزانی.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه ھەر جارێک بۆ ھەواڵپرسین لە ماڵەوە سەردانم کردبێت ورە و بیروباوەرەکەی ھێندە بەھێزو پتەو بوو ، ھەستم دەکرد پێشمەرگەیەی تازە نەفەسە.
ده‌شڵێت، پێش چەند رۆژێکیش لە نەخۆشخانە لە خزمەتی بووم و لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە گیانی پاکی بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری ھەموو لایەکمان بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.