Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:16

ئه‌حمه‌د فه‌یاز : به‌پێی ده‌ستوورو یاسا ده‌بێت عێراق پابه‌ندی جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌کان بێت له‌ گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان

کوردستان TV
100%

چاودێرێكی سیاسی عێراق ده‌ڵێت: به‌پێی ده‌ستوور و یاسا ده‌بێت عێراق پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان بێت له‌ گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.

دكتۆر ئه‌حمه‌د فه‌یاز، چاودێری سیاسی عێراق بۆ كوردستان تی ڤی رایگه‌یاند: شاندی هه‌رێمی كوردستان كه‌ ئێستا له‌ به‌غدان ئاماده‌ و پابه‌ندبوونی خۆیان به‌و به‌ند و بڕگانه‌ی كه‌ له‌یاسای كورتهێنانی دارایی هاتووه‌ ڕاگه‌یاندووه‌ و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكیان پێدراوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان به‌ پێی ده‌ستوور .

هه‌روه‌ها گوتی: له‌یه‌ك تێگه‌یشینێك له‌ نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به‌دی ده‌كرێت .

ئه‌و چاودێره‌ سیاسییه‌ی عێراق گوتیشی: ئێستا ڕێكه‌وتنی نوێ له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ بنبڕكردنی هه‌موو ئه‌و كێشه‌ و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی له‌به‌رده‌م ئه‌م گفتوگۆیانه‌دا هه‌یه‌، هاتۆته‌ ئاراوه‌ ،كه‌ دڵنیام هه‌موویان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن  .

ئا/ فه‌رمان عه‌لی- كوردستان تی ڤی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.