Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:32

بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی سەقز لەسێدارە درا

کوردستان TV
100%


حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی  ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17 ى 12 ى 2020 ،  حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەک بە ناوی “محەمەد مورادی” لە بەندیخانەی شاری سەقز جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌به‌هه‌نگاوی ڕاگه‌یاندووه‌، محەمەد مورادی پێنج ساڵ لەوە پێش لە گەڕەکی 32 مەتری شاری سەقز لە دوای دەمەقاڵە لە گەڵ هاووڵاتیەک بە ناوی “عەلی ئەکبەر زاهدی”، بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەری و کوشتویەتی.

محەمەد مورادی، دوایە دەستبەسەرکران لەلایەن دەزگای دادوەری ئێران، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا و تا کاتی بەرێوەچوونی حوکمەکەی لە بەندیخانەی شاری سەقز ڕاگیرابوو.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.