Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:19

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: شکۆی نەتەوەییمان نە بە پارە دەکڕدرێ نە دەفرۆشرێ

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17 ى 12 ى 2020 ،  بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێوڕەسمی ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە فەرماندەیی زێرەڤانیی  له‌ ھەولێر بەڕێوەچوو.

له‌ڕێو ڕه‌سمه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی ، سه‌رۆكی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند ، كه‌ شكۆی نەتەوەییمان نە بە پارە دەكڕدرێ نە دەفرۆشرێ ، وتیشی داوا له‌پارت و لایه‌ سیاسیه‌ كوردستانیه‌كان ده‌كه‌م  لە ژێر ئەم ئاڵایەدا یەكگرتوو بن.


دەقی وتارەكەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان له‌ڕێو ڕه‌سمه‌كه‌دا:

بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان

بەیانیتان باش

رۆژی ئاوا لە ئێوە و هەموو پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو خەڵكی كوردستان پیرۆز بێت، ئەم ئاڵایە، ئاڵا و هێما و سیمبولی خەبات و قوربانیدان و پێناسەی نیشتمانیی گەلەكەمانە. ئەم ئاڵایە بۆتە دوا بەرگی جەستەی هەزاران شەهید. ئەم ئاڵایە لە كاتێكدا لە لایەن پێشەوا قازی رادەستی سەرۆكی نەمرمان مستەفا بارزانی كرا، دواتر لەسەر لوتكەی هەموو شاخەكانی كوردستان هەڵكرا و بەرز راگیرا. لەژێر سەركردایەتی و رابەرایەتیی سەرۆك بارزانی، هەر ئەم ئاڵایە لە كۆشك و تەلار و پایتەختی وڵاتانی دونیا هەڵكرا و ڕێزی لێگیرا.

ئەم ئاڵایە هێمای نەتەوەیی و نیشتمانیی هەموومانە. هێمای پێكەوەژیانی ئایینیی و نەتەوەیی هەموو خەڵكی كوردستانە.

ئەم ئاڵایە بۆتە هێمایەك بۆ پێناسەكردنی پێكەوەژیانی گەلان لە كوردستان و بۆتە هێمایەك بۆ هەموو ئەو ئازادیخوازانەی پەنایان هێناوەتە بەر كوردستان، چونكە كوردستان بە خاكی پێكەوەژیان و ئاشتی و ئازادی ناسراوە.

لەسەر هەموومان ئەرك و پێویستە ئەم ئاڵایە بەرز ڕابگرین و نەهێڵین بەهیچ شێوەیەك شكۆی نەتەوەیی و نیشتمانیمان بەهەر بیانووێك بێت بشكێت.

داوام لە نەوەی داهاتوو و لە گەنجەكانمان ئەوەیە بزانن لە پێناو ئەو ئاڵایە و شكۆی نەتەوەییمان چ قوربانییەك دراوە.

شكۆی نەتەوەییمان نە بە پارە دەكڕدرێ نە دەفرۆشرێ، شكۆیەكە بە خوێنی هەزاران شەهید هاتۆتە دی.

من لێرەوە دەستخۆشی لە هەموو ئێوەی قارەمان و هەموو پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەم و دەستی دایكی هەموو ئەو شەهیدان ماچ دەكەم كە لە پێناو ئەم ئاڵایە خەباتێكی بێوچانیان كردووە و قوربانیی قوربانیی زۆرمان داوە.

شانازی بە بوونی خۆمان دەكەین كە لە ژێر سایەی ئەم ئاڵایە بتوانین بەردەوام بین لە خزمەتكردن بە گەل و نیشتمانمان. داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەكان و هەموو بیروبۆچوونە جیاوازەكان لە كوردستان دەكەم، لە ژێر سایەی ئەم ئاڵایەدا بە یەكەوە بەرگری لە دەستكەوتەكانمان بكەین و خەبات بكەین بۆ بەدیهێنانی بژێویی ژیانێكی بەختەوەرتر بۆ هەموو ئەو گەل و نەتەوانەی لە كوردستاندا دەژین.

سوپاسی خۆڕاگریتان دەكەم

دەستخۆشیتان لێ دەكەم

ئیشەڵا هەر سەركەوتوو و سەلامەت بن

ئاڵای بەرزی كوردستانیش هەر بەرز و شەكاوە بێت

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.