ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه مسته‌فا كازمی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به یاوه‌ری شاندێكی باڵا به‌ره‌و توركیا به‌ڕێده‌كه‌وێت و ژماره‌یه‌ك دۆسییه‌ی گرنگ وه‌ك فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابوورییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ سڕكردنی جموجۆڵه‌كانی په‌كه‌كه تاوێده‌كه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه محه‌مه‌د ره‌زا ئالحه‌یده‌ر،سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به رۆژنامه‌ی سه‌باح-ی نیمچه فه‌رمی راگه‌یاندووه كه ده‌ستوور رێگا به بوونی هیچ لایه‌نێكی چه‌كدار به‌بێ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراق له نێو وڵات‌دا، نادات.
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د ئالحه‌یده‌ر روونیكردۆته‌وه كه پێشوازی له‌په‌نابه‌ری سیاسی ده‌كرێت،به‌ڵام نابێت چه‌كدار بێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتیشی:سه‌باره‌ت به چه‌كدارانی په‌كه‌كه هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ توركیا ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی جموجۆڵه‌كانیان سڕ بكه‌ین.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.