دوای تێپه‌ڕینی هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر ته‌قاندنه‌وه‌یدا، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری دووه‌م بیره نه‌وتی كه‌ركووكی راگه‌یاند.
ئیحسان عەبدوجەبار وەزیری نەوتی عێراق لە نامه‌یه‌كدا بۆ ئەنجومەنی وەزیران، ستایشی هەوڵی تیمەکانی کۆمپانیای نەوتی باکووری کرد، لەمەڕ کوژاندنەوەی ئاگری ھەردوو بیرە تەقێنراوەکەی كه‌ركووك.
وەزیری نەوت رایگه‌یاند: پاش کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ئاگرانە تیمەکان دەست بەنۆژەنکردنەوەی هەردوو بیرە نەوتەکە دەکەن بەشێوەیەک کە بەرهەمیان بەراورد بەڕابردوو زیاتر بکات.
بیره نه‌وتی ژماره 33 و 44 له كێڵگه‌ی خه‌بازه له پارێزگای كه‌ركووك، هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی بۆمبی چێنراوه‌وه ته‌قێنرایه‌وه و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ی كانوونی ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵكرا.
چوارشەممەی رابردوو، لەرێی دوو بۆمبی چێنراوەوە هەردوو بیرەکە کرانەئامانج و تەقێندرانەوە، به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و بیرانه رۆژانە زیانی 80 هەزار دۆلاری بە حكومەتی عیراق گەیاندووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.