عه‌لی خامه‌نه‌ئی ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران له لێدوانێكدا پێش ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی جۆ بایدنی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێرراوی ئه‌مریكا ده‌ستبه‌كار بێت تیشكی سه‌وزی بۆ حكوومه‌ته‌كه‌ی حه‌سه‌ن ڕوحانی پێكرد له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا وتووێژبكات.
خامه‌نه‌ئی له وتارێكدا دووپاتی كرده‌وه ئه‌گه‌ر ده‌شێت سزا هه‌ڵبگیرێن، ئه‌وه پێویسته ئێمه‌یش یه‌ك كاتژمێر چییه ڕانه‌وه‌ستین ئه‌گه‌رچی ماوه‌ی چوار ساڵ بوو ڕاوه‌ستابووین، چونكه ده‌بوو له ساڵی دوو هه‌زارو شازده‌وه هه‌موو سزاكان هه‌ڵبگیریابان، به‌ڵام نه‌ك هه‌ڵنه‌گیران به‌ڵكو توندتر كران.
خامه‌نه‌ئی گوتی: من لایه‌نگری له به‌رپرسانی حكوومه‌ت ده‌كه‌م به مه‌رجێك ئامانجه‌كانی گه‌ل ڕه‌چاوبكه‌ن، هه‌ڵگرتنی سزاكان كارێكه به‌ده‌ستی دوژمنه، به‌ڵام نه‌هێشتنی كاریگه‌ریی ئه‌و سزایانه به ده‌ستی خۆمانه، بۆیه پێویسته زۆرتر بیر له شكستی پێ هێنانیان بكه‌ینه‌وه، زۆرتر له‌وه‌ی بیر له هه‌ڵگرتنیان بكه‌ینه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش خامه‌نه‌ئی هۆشداری ئه‌وه‌یشی دا كه نابێت ئه‌وان بڕوایان به دوژمن هه‌بێت.
گوتیشی پێویسته كاره نه‌یارانه‌كانی ئه‌مریكامان له‌بیرنه‌چنه‌وه، چونكه ته‌نیا به تره‌مپه‌وه په‌یوه‌ست نین، چونكه ئه‌مریكای ئۆباما شتی خراپی به‌رانبه‌ر به ئێوه‌و به گه‌لی ئێرانیش كرد.
هاوكات بریتانیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسایشی به ناپابه‌ندبوون و دوو ڕوویی و نیازخراپ تۆمه‌تباركرد. ئه‌مه‌یش له‌كاتێكدا دێت كه حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆكی ئێران هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دووباره كرده‌وه‌و هیوای ده‌ربڕی سزاكانی سه‌ر تاران له سه‌رده‌می ئیداره‌ی نوێی ئه‌مرییادا هه‌ڵبگیرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.