Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 04:24

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان په‌یامێکی دەربارەی هێرشی یەپەگە بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکومەتی ھەرێم هێرشه‌كه‌ی یەپەگە بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان به‌ توندی ئیدانه‌ ده‌كات و رایگه‌یاند: داوا لە دۆست و هاوبەشەکانمان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەم، دڵنیایی بدەن کە یەپەگە ئەو جۆرە دەستدرێژییانە دووبارە ناکاتەوە.

شەوی ڕابردوو گرووپێک لە چەکدارانی پەکەکە هەوڵیاندا بە شێوەیەکی نایاسایی لە سوریاوە بێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە، ئەمەش پێچەوانەی ڕێنمایی و یاساکانی ئێمە و یاساکانی پاراستنی سنوورە، بۆیە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانمان ڕێگرییان لێکرا.

دواتر ھێزێکی یەپەگە، بە چەکی قورسەوە هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی پێشمەرگە و هێزی پێشمەرگەش، دەمودەست وەڵامیان دانەوە و  هێرشەکەی یەپەگەیان تێکشکاند.

من بە تووندترین شێوە ئەم هێرشە  شەرمەزار دەکەم کە پێشێلکارییەکی ئاشکرا و یاسایی خاکی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە .

داواش لە دۆست وهاوبەشەکانمان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەم، دڵنیایی بدەن کە یەپەگە ئەو جۆرە دەستدرێژییانە دووبارە ناکاتەوە وەو ڕێگەش نەدەن یارمەتیی وڵاتانی بیانی بۆ هێرشکردنە سەر خاکی ھەرێمی کوردستان بەکاربھێنن. بێگومان  دووبارەبوونەوەی ھەر ھێرشێکی لەم شێوەیە، زیانی زۆر بە ئاسایشی ناوچەکە دەگەیەنێت.

ستایشی پێشمەرگە قارەمانەکانیش دەکەم کە هەموو ڕۆژێک، ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسی لە پێناو پاراستن و سەلامەتی ئێمە.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
2020/12/16

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.