Erbil 21°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 04:19

وەزیری دەرەوەی عێراق: رێککەوتنی شنگال گرنگی تایبەتی بۆ ناوچەکە ھەیە

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن رایگەیاند: رێککەوتنی شنگال گرنگی تایبەتی بۆ عێراق و ناوچەکە ھەیە و جەختیش لەوە دەکاتەوە کە دەستووری عێراق رێگە نادات خاکی وڵاتەکەی دژبە ھیچ وڵاتێکی دراوسێ بەکاربھێندرێت.

فوئاد حوسێن لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ئەنقەرە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو کۆبوویەوە و دوای کۆبوونەوەکەیش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ھاوبەش سازکرا.

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسین لە کۆنگرە رۆژنامەوانییدا باسی لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە کرد و رایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا، لەگەڵ مەولود چاوشئۆغڵو سەبارەت بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال و ئەو ھەنگاوانەی کە گرنگە لە چوارچێوەی رێککەوتنەکەدا، بنرێن گفتوگۆیان کردووە و گوتی: رێککەوتنی شنگال گرنگی تایبەتی بۆ عێراق و ناوچەکە ھەیە.

فوئاد حوسین گوتیشی: دەستووری عێراق رێگە نادات خاکی وڵاتەکەمان دژبە ھیچ وڵاتێکی دراوسێ بەکاربھێندرێت و ببین بە سەرچاوەی ھەڕەشە.

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن لە بەشێکی دیکەی قسەکانییدا رایگەیاند کە ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان عێراق و تورکیا تا کۆتایی ئەمساڵ دەگاتە، 17 ملیار دۆلار.

ئاماژەی بەوەیشدا کە گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی 2009 تایبەت بە چوونی ھاووڵاتییانی عێراق بۆ تورکیا بەبێ ڤیزا، تاوتوێکراوە.

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن بەشێکی قسەکانی بۆ رەوشی سووریا تەرخان کرد و گوتی: "رەوشی سووریا راستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئاسایشی عێراق ھەیە".

دوێنێ سێشەممە وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن بەمەبەستی ئامادەکاریی بۆ سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی گەیشتبووە تورکیا. لەسەر بانگێشتی فەرمی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سبەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی سەردانی تورکیا دەکات.

دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.