Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 04:28

په‌رله‌مانتارێک: په‌سه‌ندنه‌کردنی پڕۆژەیاسای بوودجە ھیچ پەیوەندیی بە ھەرێمەوە نییە

کوردستان TV
#7
100%

بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند: بڕیار بوو دوێنێ ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی خۆیدا پڕۆژەیاسای بوودجە پەسەند بکات بۆ ئەوەی ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت و پەسەند بکرێت، بەڵام بەھۆی ئەوەی لەسەری ڕێک نەکەوتوون پەسەند نەکرا و ھۆکارەکەیشی ھیچ پەیوەندیی بە ھەرێمی کوردستانەوە نییە.

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، رایگه‌یاند: بڕیار بوو ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ئاساییی خۆیدا پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق پەسەند بکات، بەڵام بەھۆی ڕێکنەکەوتن لەسەری پەسەند نەکراوە و ئێمەش چاوەڕێ دەکەین پەسەند بکرێت و ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت بۆ پەسەندکردن.

دکتۆر ئەحمەد سەفار گوتیشی: پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق پێویست بوو زووتر پەسەند بکرێت و ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت، بەڵام باس لەوە دەکرێت کە کورتھێنانی ھەیە و تا نەگاتە دەستی ئێمە نازانین ڕێژەی کورتھێنانەکەی چەندە.

باسی لەوەش کرد: ئەوەی باس لەوە دەکات ھۆکاری دواکەوتنی ڕەوانەکردنی پڕۆژەیاسای بوودجەی ساڵی داھاتوو ڕێککەوتنی ھەرێمی کوردستانە ڕاست نییە، چونکە دەتوانن ڕەوانەی بکەن دواتر ڕێککەوتن بکرێت، چونکە ھەموو جار ڕێککەوتنی ھەرێم و ئەوەی پەیوەندیی بە ھەرێمی کوردستانەوە ھەیە دەکەوێتە کۆتایی پەسەندکردنی بوودجە، بۆیە ھۆکارەکەی لای حکوومەت خۆیەتی و پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە و داواکارین بەزوویی پڕۆژەیاسای بوودجە ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت، بۆ ئەوەی هیچی دیکە دوا نەکەوێت و پەسەند بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.