نه‌بیل مه‌رسومی،شاره‌زای بواری ئابووری عێراق له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆیدا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك حه‌وت هۆكاری بۆ دابه‌زینی نرخی دیناری عێراقی له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی ده‌ست نیشان كردووه‌و ده‌پرسێت: كێ به‌رپرسه له‌دابه‌زینی نرخی دیناری عێراقی له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی و حه‌وت هۆكاریشی بۆ دابه‌زینی نرخی دینار ده‌ست نیشان كردووه كه به‌م شێوه‌یه ..
یه‌كه‌م : بانكی ناوه‌ندی عێراق ئیداره‌دانی نرخی بۆ بازار به‌جێهێشتووه‌و هیچ رۆڵێكی نییه له‌مباره‌یه‌وه نییه.
دووه‌م: له‌ئاكامی دواكه‌وتنی بوددجه‌ی ساڵی 2021 وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رۆڵێكی گه‌وره‌ی له دابه‌زینی نرخی دینار هه‌یه.
سێیه‌م: ئه‌و چاكسازییه‌ی حكومه‌ت پێشكه‌شی به لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كردووه‌و داوای لێكردوون چاو به‌نرخی خه‌رجكردنی دینار بخشێننه‌وه.
چواره‌م : لێدوانه به‌رده‌وامه‌كانی یه‌كێك له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه رایگه‌یاندبوو سندوقی نهخیتنهی نێوده‌وڵه‌تی رازیبووه كه نرخی دیناری عێراقی هه‌موار بكرێته‌وه‌و 145 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك بێت.
پێنجه‌م: نووسینگه‌كانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو بۆ قازانجی خۆیان رۆڵیان له دابه‌زینی نرخی دینار دا هه‌یه.
شه‌شه‌م: كه‌سانێكی هه‌لپه‌رست بۆ ده‌سكه‌وتنی قازانجی زیاتر، هه‌وڵی دابه‌زینی نرخی دینار ده‌ده‌ن.
حه‌وته‌م: به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سانێكی زۆر روویان له‌كڕینی دۆلار كردووه،بۆیه نرخی دینار دابه‌زیوه‌و به‌وهۆیه‌وه داواكردنی دۆلاریش له‌بازار زیادی كردووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.