ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق رایگه‌یاند كه شه‌ش باره‌گای خۆی له به‌غدای پایته‌خت، به‌ھۆی سه‌رپێچیكردنی فه‌رمان و رێنماییه‌كانه‌وه، داخستووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی-دا ھاتووه "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی حه‌شدی شه‌عبی له میانی چه‌ند رۆژی رابردوودا، شه‌ش باره‌گای (كارگێڕی و سه‌ربازیی)، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی سه‌رپێچیكردنی فه‌رمان و رێنماییه‌كان كردووه له ناوچه‌كانی كه‌راده و جادریه ناوه‌ڕاستی به‌غدا، داخستووه".
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه له میانی داخستنی ئه‌و شه‌ش باره‌گایه‌دا، ژماره‌یه‌ك له سه‌رپێچیكارانی فه‌رمان و رێنماییه‌كان ده‌ستگیركراون.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا زانیاری زیاتر له‌وباره‌وه نه‌خراوه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام ئاماژه به‌وه‌دراوه كه ئه‌و رێوشوێنانه له چوارچێوه‌ی فه‌رمانه‌كانی فه‌رمانده‌یی حه‌شدی شه‌عبی گیراونه‌ته‌به‌ر كه داوا ده‌كات لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ھه‌ر كه‌سێكدا بكرێت كه سه‌رپێچی فه‌رمان و رێنماییه‌كان ده‌كه‌ن.
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ره‌تیكردووه‌ته‌وه كه داخستنی باره‌گاكان و ده‌ستگیركردنی كه‌سانی سه‌رپێچیكار په‌یوه‌ندی به ھۆكاره‌كانی سیاسی و تاوانه‌وه، ھه‌بێت.
پێشتر میدیاكانی خۆجێی بڵاویانكردبووه‌وه كه له رۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه‌ی رابردوو، ھێزه‌كانی ئاسایشی حه‌شدی شه‌عبی زنجیره‌یه‌ك ھه‌ڵمه‌تی ھه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گاكانی گرووپی سه‌رایا خۆراسانی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی له ناوه‌ڕاستی به‌غدا ئه‌نجامداوه و ٣٠ی چه‌كداری ئه‌و گرووپه‌یان ده‌ستگیركردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.