نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە ژووری ھاوبەشی ئۆپەراسیۆنی عێراق رایگەیاند، حكوومەتی عێراق ھیچ فەرمانێكی بۆ دامەزراندنی حەشدی كوردی نەداوە و ئەوەی كراوە حەشدی شەعبی كردوویەتی، بەڵام كە زانییان كاردانەوەی توندی بە دوای خۆیدا هێنا، هەڵیانوەشاندەوە.
لیوا عەبدولخاڵق تەڵعەت، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگهیاندووه ، چەند رۆژی رابردوو حەشدی شەعبی ھەڵسان بە دروستكردنی حەشدی كوردی، بەڵام كە زانییان كارادانەوەی توندی دەبێت و حكوومەتی ھەرێم و وەزارەتی ناوخۆ ھاتنە سەر هێڵ، ئەوانیش پەشیمان بوونەوە لە دامەزراندنی ئەو ھێزە و ھەڵوەشایەوە، بۆیە ئێستا ھیچ ھێزێكی حەشدی كوردی نەماوە.
دهشڵێت ، ئێمە ئاگادارین حكوومەتی عێراق بە ھیچ شێوەیەك ھیچ فەرمانێكی دەرنەكردووە بۆ دامەزراندنی ئەو ھێزە، بەڵام حەشدی شەعبی خۆی ئەو كارەی كرد و ویستی حەشدی كوردی دروست بكات، وەلێ سەركەوتوو نەبوون بە ھۆی ئەو كاردانەوە توندەی بەرامبەری دروستكردنی ئەو ھێزە ھەبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.