لهراگهیاندراوێكدا لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی له‌په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه ، كهلهكۆبوونهوهی لێژنه‌كه‌دا گفتوگۆی ورد كرا لەسەر چۆنیەتیی پێداچوونەوە بەكەمكردنەوەی خەرجیی بۆڕی نەوتی، بۆ ئەم مەبەستە بڕیاردرا یاداشتێك ئاراستەی حكومەتی هەرێم بكرێت.
راشیدهگهیهنن كه‌خاڵێكی تری كۆبوونەوەكە گفتوگۆكردن بوو لەسەر كاركردن بۆ دەرچوواندنی یاسای گەشەپێدانی پیشەسازی، ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە بەگرنگیان زانی كەسەردانی سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان بكەن بۆ باسكردن و چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی ناوچە پیشەسازی و بازرگانییەكان، بڕیاردرا لەماوەیەكی نزیكدا سەردانی دەستەی وەبەرهێنان بكەن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.