وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند كه شه‌ش تیرۆریستی داعش له پارێزگای نه‌ینه‌وا باكووری عێراق ده‌ستگیركراون.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ھێزه‌كانی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھه‌واڵگریی نه‌ینه‌وا، شه‌ش تیرۆریستیان له پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستگیركردووه كه به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له داعش داواكراوبوون.
به‌پێی راگهیهنراوهكه، شه‌ش تیرۆریسته ده‌ستگیركراوه‌كه له به‌ناو سه‌ربازگه‌كانی گشتیی، فیرقه‌ی فورقان، دیوانی جوند و دیوانی حوسبه سه‌ربه داعش چه‌كداربوون.
باس لهوهشكراوه ده‌ستگیركراوه‌كان له میانی لێكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كاندا، دانیان به‌وه‌داناوه كه به‌شداریین له ئه‌نجامدانی چه‌ندین كرده‌ی تیرۆریستی دژبه ھێزه ئه‌منییه‌كان و ھاووڵاتییان كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.