ئهمرۆ چوارشهممه 16 ى 12 ى 2020 ، د. ئاڵان حهمه سهعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەبەر بەرژەوەندی قوتابیان و خانەوادەکانیان، بڕیادرا بە داشکاندنی نرخی خوێندن لە قوتابخانە و پەیمانگە ناحکومییەکان .
بهپێی نووسراوێكی وهزارهتى پهروهردهی ههرێمی كوردستان كهواژووی د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، هاتووه:
داشکاندانی کرێی خوێندنی هەموو قوتابیانی قوتابخانە و پەیمانگەکانی وەزارەتی پەروەردە بۆ وەرزی یەکەم (نیوەی ساڵ) کەمدەکرێتەوە. بەم شێوەیەی خوارەوە:
یەکەم: قوتابخانە و پەیمانگەکان بە رێژەی 25% کرێی خوێندنی وەرزی یەکەم (نیوەی ساڵ) یان لێوەردەگیرێت، واتە نیوەی تێکڕای کرێی خوێندنی ساڵ.
دووەم: قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان بەڕێژەی 15% کرێی خوێندنی وەرزی یەکەم (نیوەی ساڵ) واتە نیوەی تێکڕای کرێی خوێندنی ساڵ.
سێیەم: هەر قوتابییهك سوودمەندبوو بێت لە داشکاندن بە هەر شێوازێک ئەم بڕیارە نایگرێتەوە.
چوارەم: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەیمانگەکان و مەشقکردن و بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە و پەیمانگە ناحکومییەکان و بەڕێوەبەرایەتی سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی پارێزگا، چاودێری وردی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە دەکەن. لە هەر حاڵەتێکی سەرپێچیدا جگە لە سزای دارایی بۆ ساڵی خوێندنی 2021 - 2022 لایەنی سەرپێچیکار مافی وەرگرتنی قوتابی پێنادرێت.
وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات ، ئەم فەرمانە لە رۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێدەکرێت.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.