وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڕیاریدا، به‌په‌له لێكۆڵینه‌وه له كوژرانی چالاكوانێكی خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدای پایته‌خت بكرێت.
دوێنێ سێشه‌ممه چالاكوانێكی خۆپیشاندانه‌كان له ناوچه‌ی به‌غداد جدیده رۆژھه‌ڵاتی به‌غدا به ناوی سه‌ڵاح عێراقی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه، كوژرا.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی به‌غدا، نه‌قیب ئه‌حمه‌د خه‌ڵه‌ف له لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه وه‌زیری ناوخۆی عێراق، عوسمان غانمی فه‌رمانیكردووه، به‌په‌له لێكۆڵینه‌وه له كوژرانی ئه‌و چالاكوانه بكرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش ئه‌و فه‌رمانده ئه‌منییانه‌ی كه به‌رپرسن له پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌ی به‌غداد جدیده كه چالاكوانه‌كه‌ی تیایدا كوژراوه بانگھێشتكردووه.
ئه‌حمه‌د خه‌ڵه‌ف ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه عوسمان غانمی به‌ڵێنیداوه، سزای توند به‌سه‌ر ئه‌و كارمه‌نده ئه‌منییانه بسه‌پێنێت كه كه‌مته‌رخه‌من له رێگرتن له‌و جۆره رووداوانه و ده‌ستگیركردنی چه‌كداران.
تا ئێستا ھیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له كوژرانی چالاكوانی خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا، سه‌ڵاح عێراقی رانه‌گه‌یاندووه.
له میانی چه‌ند مانگی رابردوودا، زنجیره‌یه‌ك كرده‌ی تیرۆركردن دژبه چالاكوانی خۆپیشاندان له عێراق ئه‌نجامدران كه به‌ھۆیانه‌وه خۆپیشاندانه‌كان له‌و وڵاته فراوانتر بوون.
به‌ھۆی تیرۆركردنی ژماره‌یه‌ك چالاكوانی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی له ئابی رابردوودا ھه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی و فه‌رمانده‌یی پۆلیسی به‌سره-ی له پۆسته‌كانیان دوورخسته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.