فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند: كاركردن له‌ناوه‌نده هاوبه‌شه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی فیدراڵی به‌رده‌وامه.
لیوا نه‌جم خه‌فاجی، وته‌بێژ به‌ناوی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق به ئاژانسی نیشتمانی عێراق بۆ هه‌واڵیی راگه‌یاندووه: مسته‌فا كازمی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی راسپاردووه سه‌باره‌ت به دروستكردنی ناوه‌ندی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن و به‌كرده‌وه‌ش دوای زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه ، دوو ناوه‌ندی سه‌ره‌كی له‌به‌غداو هه‌ولێر دروست كراون و ماوه‌یه‌كه كاری تێدا ده‌كرێت و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها لیوا نه‌جم خه‌فاجی روونیكرده‌وه كه گرنگی هه‌ردوو ناوه‌نده‌كه هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ولێرو به‌غدایه بۆ گۆڕینه‌وه‌ی زانیارییه‌كان.
وته‌بێژ به‌ناوی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق گوتیشی: هه‌ماهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی فیدراڵی زۆر گرنگه و كاتیش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌ندی دیكه‌ی هاوبه‌ش له شوێنی دیكه‌ش بكرێته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.