گوتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، حەسەن نازم رایگەیاند کە بوودجەی گشتیی 2021، کێشە و قەیرانەکانی نێوان بهغداو ههولێر چارەسەر دەکات.
حەسەن نازم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند کە ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازدا، سهرهتا وەزیری تەندروستیی، راپۆرتێکی سەبارەت بە پێشھاتەکانی رەوشی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق پێشکەشکردووە.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، ئەنجوومەنی وەزیران فەرمانێکی بۆ پاڵپشتیکردن لە وەزارەتی تەندروستیی بە ئامانجی بەدەستھێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا دەرکردووە.
سەبارەت بە بوودجەی گشتیی 2021، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران کۆبونەوەیەکی تایبەت بە پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 رێکدەخات و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداش لەپڕۆژەی بودجەدا چارەسەر دەکرێن.
حەسەن کازم، وتەبێژی حکومەتی عێراق راشیگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران ئامادەکاری دەکات بۆ کۆبونەوەیەکی تایبەت بە پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021، حکومەتی فیدڕاڵ لهو بڕوایه دایه یاسای بودجە دەتوانێت کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەربکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەگوێرەی یاسای قەرز حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندبونی لەسەرە و لهو بڕوایه داین یاساکە جێبەجێکردنی زۆرێک لەرێککەوتنەکانیش لەخۆدەگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.