Erbil 30°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 10:30

پۆتین پیرۆزبایی له‌ بایدن ده‌کات

کوردستان TV
100%

حکومەتی روسیا رایگەیاند: ڤلادیمیر پۆتین، سەرۆکی سەرۆکی روسیا پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ جۆبایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ناردوە، ئەوەش دوای ئەوەی بەفەرمی بایدین وەک براوەی هەڵبژاردنەکان دیاریکرا.

بەپێی ماڵپەڕی روسیا تودەی، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا پیرۆزبایی لە جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێدراوی ئەمریکا کردوە بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کە لە سێی مانگی ڕابردو بەڕێوەچو.

له‌ په‌یامه‌كه‌یدا بۆ جۆبایدن سەرۆکی هەڵبژاردراوی ئەمریکا، پوتین هیوای سەرکەوتنی لەئەرکەکانیدا بۆ خواستوە و رونیکردەوە، وڵاتەکەی و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەرپرسیارێتییەکی تایبەتیان هەیە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی جیهان و سەرەڕای جیاوازیش له‌ بۆچوون دەتوانن ئەو تەحەدایانە چارەسەر بکەن کە ئێستا ڕووبەڕووی جیهان بۆته‌وه‌.

پوتین ئەوەشی خستەڕوو، هاوکارییەکانی روسیا و ئەمریکا لەسەر بنەمای مافی یەکسان و ڕێزگرتنی هاوبەش دەتوانێت وەڵامدەرەوەی ئاواتەکانی گەلی ئەو دو وڵاتە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەگشتی بێت.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.