جۆرێكی نوێ له تووشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له بەریتانیا سه‌ریهه‌ڵدا‌وه و به خێراییش ته‌شه‌نه ده‌كات و وه‌زیری ته‌ندروستی بەریتانیاش رایگه‌یاند: كه جۆرێكی نوێ له ڤایرۆسی كۆرۆنایان ده‌ستنیشان كردووه.
مات هانكاك وەزیری تەندروستی بەریتانیا ڕایگەیاند: بەلایەنی کەمەوە له 60 ناوچه‌ی خۆجێیی جیاوازدا، جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمارکراون .
مات رۆژی دووشه‌ممه له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند: زیاتر له دوو هه‌زار حاڵه‌تی توشبوون به‌و جۆ‌رە ڤایرۆسه نوێیه تۆماركراون كه جۆرێكی نوێتر له ڤایرۆسی كۆرۆنا و خه‌ریكه به خێراییه‌كی زۆر له ناو خه‌ڵكی بەریتانیادا بڵاوده‌بێته‌وه.
وه‌زیری ته‌ندروستی گوتیشی: رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانیمان له بوونی ئه‌م ڤایرۆسه نوێیه ئاگاداركردووه‌ته‌وه و له ئێستاشدا زاناكانی وڵاته‌كه‌مان سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وەن له‌و ڤایرۆسه.
جەختیشى کردەوە هێشتا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كمان له‌به‌رده‌ستدا نیىه كه بیسه‌لمێنێت، ئاخۆ ئه‌م جۆره ڤایرۆسه نوێیه ده‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسه‌كه، یان یارمه‌تیده‌ر ده‌بێـت بۆ له‌ناوچوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه له هەفته‌ی رابردوو تا ئێستا بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له له‌نده‌ن و چه‌ند ناحیه‌یه‌كی سه‌ر به پایته‌خت زیاتر بڵاوبووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.