بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر هۆشدارییەکی لەبارەی بارانبارینی بە لێزمە بۆ هاووڵاتییان بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیاندراوێکی بەرگری شارستانی هەولێر: دەزگای کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر ئاگادار دەکاتەوە لەبارەی بارینی باران بە لێزمە بە تایبەتی بەیانی.
ئاماژە بەوەش دراوە، کە دەبێت هاووڵاتییان ئاگاداری خۆیان بن بەتایبەتی ئەو ناوچانەی نزمن هەروەها ئەو گەڕەکانەی ساڵانە لافاوی لێ ڕوودەدات و ئاستی ئاوی لێ بەرزدەبێتەوە.
بەپێی پشبینی کەشناسی هەرێمی کوردستان سبەی چوارشەممە ، لە هەولێر ئاسمان هەور و بارانبارین دەبێت و هەندێک جار لێزمە باران و هەورە تریشقەش دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.