فڕۆكەخانەكانی عێراق هیچ كێشەیەكیان نییە و 31 فڕۆكە لەخۆ دەگرن، گرێبەستێكیش لەگەڵ كۆمپانیای ئێرباس واژوكراوە و بڕیارە لە ساڵی داهاتووەوە دوو فڕۆكەی نوێ ڕادەستی عێراق بكات،.
ناسڕ شبلی وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگهیاند: وەزارەتی گواستنەوە بۆ بە كرێگرتنی فڕۆكەیەك گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەوروپی واژووكردووە، ڕەزامەندی پێویستیشی بۆ وەرگیراوه، ڕهنگه لە ناوهڕاستی ئەم مانگە گەشتە ئاسمانییەكان بۆ ئەڵمانیا و دانیمارك بەتایبهتی بۆ شارەكانی كۆبن هاگن و فرانكفۆرت و بەرلین دەست پێبكەنەوە.
رۆژی 11ی ئهم مانگه بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەكانی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی راگەیاند، لە رۆژی سێشەممه پازدهی دوازده گەشتە ئاسمانییەكان بۆ شارەكانی لەندەن ، دۆسل دۆرف ، بەرلین ، فرانكفۆڕت و كۆبن هاگن دەست پێدەكەنەوە، لە هەوڵەكانیش بەردەوامن بۆ كردنەوەی هێڵی دیكە لەچەند رۆژی داهاتوودا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.