به‌رپرسی شانه نووستووه‌كانی داعش له پارێزگای كه‌ركووك له‌لایه‌ن ھێزه‌كانی ئاژانسی ھه‌واڵگریی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، ده‌ستگیركرا.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ھێزه‌كانی ئاژانسی ھه‌واڵگریی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھه‌واڵگریی كه‌ركووك، گه‌وره تیرۆریستیكان به ناوی (ئه‌بو ته‌ڵحه) له پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستگیركردووه كه به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له داعش داواكرابوو.
ئاماژه به‌وه‌یشدراوه كه گه‌وره تیرۆریسته ده‌ستگیركراوه‌كه، به‌رپرسی شانه نووستووه‌كانی داعش بووه له‌نێوان پارێزگاكانی كه‌ركووك و نه‌ینه‌وادا.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه،ده‌ستگیركراوه‌كه له میانی لێكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كاندا، دانی به‌وه‌داناوه كه به‌شداری له ھاندان دژبه ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردووه له چیای باشیك، ھه‌روه‌ھا به‌شداریشیكردووه له شه‌ڕه‌كانی دژبه ھێزه ئه‌منییه‌كان له به‌شی رۆژھه‌ڵاتی مووسڵ.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند كه دوو تیرۆریستی داعش له باشووری شاری مووسڵ سه‌نته‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا باكووری عێراق، ده‌ستگیركراون.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ھێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری بازگه‌كان سه‌ربه فه‌رمانده‌یی پۆلیسی نه‌ینه‌وا، دوو تیرۆریستیان به ناوه‌كانی (ك،گ،م،م) و (هـ،ع،ف،ع) ده‌ستگیركردووه.
ئاماژه به‌وه‌یشدراوه، ئه‌و دوو تیرۆریسته‌ی كه ده‌ستگیركراون له به‌ناو دیوانی جوند و سه‌ربازگه‌كانی گشتیی سه‌ربه داعش چه‌كداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.