سه‌رۆك كۆماری ئێران داوا له ئیداره‌ی تره‌مپ ده‌كات، سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت.
حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران سه‌رله‌نوێ داوای كرد سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵبگیرێن و دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و شه‌ڕه ئابوورییه‌ی تره‌مپ دژ به ئێران ده‌ستی پێ كردبوو له‌لایه‌ن گه‌لی ئێرانه‌وه شكستی پێ هێنراو پرۆژه‌كه‌ی تره‌مپ سه‌ری نه‌گرت.
ڕوحانی ڕوونی كرده‌وه كه ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێرانه‌وه ئه‌گه‌رچی ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی بێ كه‌م و كورتیش نه‌بوو، به‌ڵام پێویسته واشنتن بگه‌ڕێته‌وه‌و پێوه‌ی پابه‌ندبێت، چونكه كۆتایی هێنانی سزاكان كۆتایی تیرۆری ئابووری ده‌گه‌یه‌نێت.
دووپاتیشی كرده‌وه كه تاران به به‌ڵێنه‌كانی خۆی به‌رانبه‌ر به ڕێككه‌وتننامه‌كه پابه‌ندده‌بێت ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی دیكه پێوه‌ی پابه‌ندبن.
ڕوحانی به‌ڵێنی به گه‌لی ئێران دا كه ئه‌وپه‌ڕی ده‌كۆشێت سزاكان له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵبگیرێن و له‌و ڕووه‌یشه‌وه هیچ درێغی ناكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.