Erbil 20°C دووشەممە 30 ئەیلوول 04:25

ئه‌کره‌م ساڵح: پرسی ته‌عریب به‌شێکه‌ له‌و ئه‌جیندا درێژخایه‌نه‌ی حکومه‌ته‌ یه‌ک به‌دواى یه‌که‌کانی عێراق

کوردستان TV
100%

ئەکرەم ساڵح  بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنى له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان كه‌ ته‌وه‌ری به‌رنامه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ به‌رده‌وامی پێشێلكاریی به‌غدا له‌ ده‌ستوور و مافه‌كانی كورد رایگه‌یاند: مامه‌ڵه‌كردن وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌عێراق هه‌یه‌ زۆر سه‌خته‌ ، چونكه‌ حكومه‌ت خاوه‌ن قه‌واره‌یه‌كی به‌هێز نییه‌ له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق ، ئه‌و میلیشیایانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك سێبه‌ر وان ، هه‌ر شتێك به‌ دڵی ئه‌وان نه‌بێت تێكی ده‌ده‌ن .

روونیشیكرده‌وه‌ ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت حكومه‌تی عێراق خاوه‌ن بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ نییه‌ ، ئه‌و دۆخه‌ی عێراق جێگه‌ی متمانه‌ نییه‌ ، چونكه‌ لایه‌نه‌كان و پێكهاته‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا كۆك نیین و ئه‌و بڕیارانه‌ی كه‌ ده‌رده‌چن له‌ عێراق  ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی تێدایه‌.

بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی راشیگه‌یاند: ئێمه‌ش پێویسته‌ بتوانیین هه‌وڵ بده‌ین یه‌ك ده‌نگ بین و یه‌كگرتوو بین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیین له‌ سه‌ر بنه‌مایه‌كی راست له‌ گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی رێكبكه‌وین .

وتیشی: پرسی ته‌عریب مه‌سه‌له‌یه‌كی ستراتیژییه‌ له‌ عێراق ، به‌تایبه‌تی له‌ ناوچه‌كانی كه‌ركووك ، ئه‌و دۆخه‌ی له‌ كه‌ركووك به‌شێكه‌ له‌ ئه‌جیندا درێژخایه‌نه‌ی حكومه‌ته‌ یه‌ك به‌ دوای یه‌كه‌كان .

ئەکرەم ساڵح راشیگه‌یاند: ئێستا ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا نه‌ماوه‌ كه‌ زۆرینه‌ی كورد بوون ، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری ئێستای كه‌ركووك بگۆڕێت كه‌ به‌ وه‌كاله‌ت كاروباره‌كان به‌رێوه‌ ده‌بات ، به‌ڵام ئێستا ئه‌و كاره‌ له‌ ده‌ست حكومه‌تی عێراقه‌ كه‌ ئه‌و پارێزگاره‌ بگۆرێت ، ئه‌وش به‌ یه‌كهه‌ڵوێستی كورد ده‌توانرێت فشار بكات بۆ جێبجێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ به‌بێ ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌و ناوچانه‌ و عێراق ، ئه‌سته‌مه‌ بارودۆخه‌كه‌ باش بێت ، پێویسته‌ رێگه‌ نه‌ده‌ین ئه‌و بارودۆخه‌ ناهه‌مواره‌ به‌رده‌وام بیت.

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.