کرمانج عەبدولڵا بەرپرسی لقی 23ی قەرەچۆغی پارتی دیموكراتی كوردستان له میانه‌ی به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان كه ته‌وه‌ری به‌رنامه‌كه تایبه‌ت بوو به به‌رده‌وامی پێشێلكاریی به‌غدا له ده‌ستوور و مافه‌كانی كورد رایگه‌یاند: سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌وه بلێین كه ئه‌و رووداوانه‌ی له شاری سلیمانی روویدا ،به‌پێی لێدوانی به‌شێك له به‌رپرسانی ناوچه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه به‌شێك له چه‌كدارانی په‌كه‌كه رۆڵیان هه‌بووه له‌و ئاژاوانه ، هه‌روه‌ها پرسی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی عێراق ، هه‌روه‌ها رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له سه‌ر شه‌نگال ، چ دروستكردنی هێزی حشدی شه‌عبی كوردی، نابێت هه‌موو ئه‌و پرسانه رێككه‌وت بوو بێت به‌ڵكو پلان بۆ دارێژراوه .
روونیشیكرده‌وه كه ئه‌و پلانه‌ش به‌پێی شرۆڤه‌كاره‌كان ئیقلیمی و هه‌روه‌ها ناوه‌خۆن . دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ، ناوچه‌ی سه‌رگه‌ران كه ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵی گرنگ و ده‌وڵه‌مه‌نده و هه‌روه‌ها نه‌وتی تیایه ، 42 گوند له‌و ناوچه‌یه هه‌یه كه 40یان كوردن .
بەرپرسی لقی 23ی قەرەچۆغی پارتی راشیگه‌یاند: كه به‌شێك له دادگایه‌كانی كه‌ركووك به شێوه‌یه‌كی شۆڤێنی بێ ئه‌وه‌ی پشت به ده‌ستوور و یاسا ببه‌ستن ، عه‌ره‌كان ده‌گه‌ریننه‌وه ناوچه‌كه ، كه ئه‌وه له لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه قبوڵ نیه و پارتی دیموكراتی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی قبوڵ نییه .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پیلانێكی گه‌وره له سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوونی هه‌یه ، ئه‌وانه‌ی كه نوێنه‌ری كوردن له به‌غدا نه‌یانتوانیوه مافه‌كانی كورد ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن یان به‌رگری لێ بكه‌ن ، پێویست بوو سه‌رۆك كۆمار‌و وه‌زیره‌كانی كورد له به‌غدا و ئه‌ندامه‌په‌رله‌مانه‌كانی كورد له به‌غدا یه‌ك هه‌ڵوێست بن ، فشار بكه‌ن ، ئه‌وكات به‌مشێوه‌یه لایه‌نه‌كانی دیكه نه‌یانده‌توانی هه‌موو شتێك بۆ خۆیان قۆرخ بكه‌ن و مافه‌كانی كورد به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا پێشێل بكه‌ن .
وتیشی: پێویسته سه‌رۆك كۆمار بێته ده‌نگ و به حكومه‌ت بڵێ كه بۆ ئه‌و مادده ده‌ستووریانه‌ی كه‌مافی كورده بۆ جێبه‌جێ ناكرێت و ئه‌وانی دیكه جێبه‌جێ ده‌كرێت
کرمانج عەبدوڵڵا راشیگه‌یاند: بوونی په‌كه‌كه له‌ناو ئه‌و ئه‌جندایه‌یه كه دژی هه‌رێمی كوردستانه ، پرسیار ئه‌وه‌یه په‌كه‌كه له شه‌نگال و مه‌خمور و ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان چی ده‌كات ؟؟ ئایا چ مه‌رامێكی هه‌یه له سوتاندنی باره‌گای حزبه‌كان .
ئه‌گه‌ر بتوانیین یه‌كڕیزییه‌ك دروست بكه‌ین ده‌توانیین هه‌موو شتێك بكه‌ین ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌زعه‌كه تێك بچێت ئه‌وا له هه‌مووان تێك ده‌چێت .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.