شاندی ئه‌منیی عێراق له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شاری شنگال له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی پۆلیس، به‌رپرسانی ئه‌منی شاره‌كه و سه‌رۆكھۆزه‌كانی قه‌زای شنگال كۆبووه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه لیوا ته‌حسین خه‌فاجی، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه ھاوبه‌شه‌كانی عێراق، له لێدوانێكی بۆ ئاژانسی ھه‌واڵیی فه‌رمی عێراق گوتی: شاندێكی ئه‌منیی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی عوسمان غانمی، وه‌زیری ناوخۆ و به یاوه‌ری جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه ھاوبه‌شه‌كان، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵ و فه‌رمانده‌ی ھێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور به مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له ره‌وشی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری شاری شنگال، سه‌ردانی شاره‌كه‌ی كردووه.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه كه شانده ئه‌منییه‌كه‌ی عێراق له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ شنگال له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی پۆلیس، به‌رپرسانی ئه‌منی شاره‌كه و سه‌رۆكھۆزه‌كانی قه‌زای شنگال كۆبوونه‌ته‌وه و گوتی: له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌باره‌ت به‌و كێشه‌وگرفتانه‌ی كه له شاری شنگال بوونیان ھه‌یه، گفتوگۆكراوه.
گوتیشی: فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه ھاوبه‌شه‌كان لیژنه‌یه‌ك بۆ سه‌رپه‌رشتیكردن و ئاگاداربوون له ره‌وشی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری له شنگال ره‌وانه‌ی شاره‌كه ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.