Erbil 19°C دووشەممە 30 ئەیلوول 06:29

جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە تیمێکى سەربازیى ئەڵمانى کرد

کوردستان TV
100%


  شێخ جەعفەر مستەفا، جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە قەرەداغ، پێشوازى لە کۆماندەر و کۆڵۆنێڵی ئەڵمانی بەڕێز نیکۆلاوس نۆگرەیدی و تیمێکى یاوەرى کرد.

لە دیدارێکدا  نۆگرەیدی، پلانی ساڵی ئایندەی (٢٠٢١)یان تا بەرواری درێژکراوەی خزمەتیان کە تا مانگی (١)ی (٢٠٢٢) دەبێت خستە ڕوو، ئاماژەشیان بە کارنامە و شێوازى کارکردن و هەنگاوەکانى هاوکارى و هەماهەنگییان لەگەڵ هێزەکانى پێشمەرگە کرد.

لاى خۆیەوە  جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، جەختى لە پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتى پێشمەرگە و یارمەتیدانی نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر و سلێمانی کردەوە، هەروەها داواى کرد کە سەردانی هێزەکانی پشتیوانیی پێشمەرگە بکەن تا لە کەم و کوڕییەکانیان ئاگادار ببن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.